بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، روانگەی تەمیری گەردوونناسی سعوودی رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە مانگ لە ئاسمان بەدی نەکراوە و رۆژی سێشەممە دەبێتە تەواوکاری مانگی رەمەزان و رۆژی چوارشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژن.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، روانگەی تەمیری گەردوونناسی سعوودی بە مەبەستی چاودێری کردنی ئاسمان بۆ بینینی مانگی هیلال چوونە سەر ناوچە بەرزاییەکانی سعودییە.
دواتر ڕاگەیێندرا مانگ نەبینراوە کە سبەینێ تەواوکەری ڕەمەزانە.
ئێران وڵاتانی دیکەی ئیسلامیش چوارشەمەیان ڕاگەیاند.
هەرێمی کوردستان و وەقفی سوننەی عێراق هەروەها چوارشەممەیان ڕاگەیاند.
قەتەر، ئیمارات، فەلەستین، لوبنان و یەمەنیش ڕۆژی چوارشەممەیان وەک جەژنی ڕەمەزان دیاری کرد.
Your Comment